ناو: مەجید
نازناو: مەجید کۆمەڵە
ناوی باوک: بایز عەزیز
ساڵی لەدایکبوون: #1963#
ساڵی شەهیدبوون: #1986#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی#حەسار# ی شاری #کەرکووک#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #شێخ جیر# ی سەربە شاری کەرکووک
$ژیاننامە$
شەهیدی قارەمان (مەجید بایز عەزیز) ناسراوبە مەجید کۆمەڵە لەساڵی 1963 لەگوندی حەساری شاری کەرکووک لەخێزانێکی هەژار و نیشتمان پەروەر چاوی بەژیان هەڵهێناوە.
لەساڵی 1980 پەیوەندی کردوە بە ڕێکخستنەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ەوە.
لەساڵی 1982 پەیوەندی دەکات بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و دەبێتە پێشمەرگە لە #کەرتی 4ی جەباری#
بەشداری زۆربەی شەڕو نەبەردییەکانی کردووە.
لەساڵی 1986 لەبەر ئازایی و لێهاتووی دەبێتە فەرماندەی مەفرەزە
بەداخەوە لەساڵی 1987 لە گوندی شێخ جیری لەشەڕێکی دەستەو یەخەدا شەهید دەبێت و دەگاتە کاروانە پڕ سەروەرییەکەی شەهیدان.[1]