ئەیدەم بە دارا نادڕێ
ئەیدەم بە بەردا ناشکێ
ئەیدەم بە ئاودا تەڕنابێ
مەتەڵەکە مەبەستی لە سێبەری مرۆڤە، بەهۆی بەرکەوتنی تیشکی خۆر لە جەستەی مرۆڤ درووستدەبێت، گەر سێبەر داری بەرکەوێ نادڕێ، بەردی بەرکەوێ ناشکێ، هەروەها ئاوی پیابڕێژرێ تەڕنابێت، چونکە سێبەر تایبەتمەندی تەنی ماددی و نامادیی هەیە. وەڵام (سێبەر) . [1]