ئەسپی سپی تەتەرخان
زوو دەچێتە دیوەخان
ئەسپە سپی: جۆرێکە لە ئەسپی ڕەسەنی کوردەوارە، بە یەکێک لە جۆرە باشەکانی ئەسپ ئەژماردەکرێت، تەتەر: بەشتێک دەوترێ کە زۆر خێرا بڕوا، ئەسپە سپی تەتەرخان، مەبەستی لە پارەی کاغەزە، کە لەناو دیوەخاندا زۆر بەخێرایی دەستاو دەست دەکات. وەڵام (پارە) . [1]