ئەم لای تەختە، ئەو لای تەختە
ناوڕاستەکەی زەرنەقووتە
زەرنەقوتە: پێشی دەوترێ قۆزمەسوورە یان سوورمەساقە، مەبەست لە بێچووی چۆلەکە یان باڵندەی هاوشێوەیەتی، بە بچووکی کە لەهێلکە دەتروکێ، ئەم لای تەختە ئەو لای تەختە، مەبەست لە بێشکەیە، ناوەڕاستەکەی زەرنەقوتە، مەبەست لە منداڵی ساوای ناوبێشکەیە. وەڵام (بێشکە و منداڵی ساوا) . [1]