ئەوە چییە؟ بە دەست شێرە، بە پێست پڵنگە، بە چاو بازە.
مەبەستی مەتەڵەکە بۆقە، گیاندارێکە لە ئاو و لە وشکانیدا وەک یەک دەژی، لە ڕووی ڕووخسارەوە، بە هەندێک ئاژەڵ و باڵندە بەراوردکراوە، بە دەست شێرە، واتە: دەستی وەک شێر وایە، بە پێست پڵنگە، واتە: پێستی بۆق وەک پڵنگ بەڵەکە، بەچاو بازە، واتە: چاوی لە باز دەچێ و وردبینە. وەڵام (بۆق) . [1]