ئەوە چییە؟ هەموو شتێکی پیادەچێ، خۆی پیاناچێ.
مەتەڵساز بە پرسیار دەستپێدەکات، شتێک بە پەنهانی لای گوێگر ئاشکرادەکات کە پێویستە بە زیرەکی خۆی بیدۆزێتەوە، مەتەڵەکە مەبەستی لە گوێچکەی مرۆڤە، کە هەموو قسەوباسێک دەبیستێت، واتە: هەموو قسەیەک دەچێت بە گوێیدا. وەڵام (گوێچکە) . [1]