ئەوە چییە باڵدارە و شیردەرە.
مەبەست لە شەمشەمەکوێرەیە، (شەمشەمەکوێرە: باڵندەیەکی شەوگەڕی شیردەرە، بەڕۆژ توانای بینینی نییە، بەشەو لە وڵاتی کوردەواردا دەردەکەوێ) مەتەڵەکە مەبەست لە شەمشەمەکوێرەیە کە هەم دەفڕێ و هەم شیر دەدات. وەڵام (شەمشەمەکوێرە) .[1]