گەر موحەمەد پێغەمبەر نەبا چی دەبوو؟ دەروون شیکاریەکی تەواو بۆ کەسایەتی پەیامبەری خودا و سەروەری مرۆڤایەتی
ئەم شیکاریە لەلایەن #ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردی CKI# ئەنجام دراوە بۆ لێکۆڵینەوەی تاوانە ئەلیکترۆنیەکان و سایکۆلۆجیای تاوانکاری.
$کاریگەری بێ باوکی لەسەر دەروونی منداڵ؟$
گەر بگەڕێینەوە سەرەتای لە دایک بوونی سەروەری مرۆڤایەتی (د.خ) لەسەر بێت دەبینین کە باوکی مردووە واتا منداڵی پاشە بابە هەر باوکی نەبینیوە! ئەمەش بەپێی توێژینەوە جیهانیەکان زەبر لە دەروونی منداڵدا دروست دەکات تەنانەت بەپێی سەرچاوەی وێب سایتی هەموو بۆ منداڵەکان دەڵێت منداڵی بێ باوک کاریگەری دروست دەکات لەسەر بەستنی پەیوەندی وە هەروەها پاشان هەر هەمان سەر چاوە دەڵێت کەسایەتی ترسناکیان لێ دەردەچێت بۆ کۆتایی هێنان بە ترسەکانیان وە کەسایەتیەکی خۆ بەزلزانیان دەبێت تەنانەت بەپێی سەرچاوەیەکی دیکە منداڵی بێ باوک تووشی بەکارهێنانی درەگ دەبنەوە (دەرمان و هۆشبەر یان مەشڕوب) کەسانی خوێنەر و ئەزمووندار باشتر دەزانن ئایا نەبوونی باوک چەندە سەختە چەندە کاریگەری دروست دەکات تا دەگاتە ڕادەیەک کەسی بێ باوک بە تایبەت منداڵ تووشی خەمۆکی ببێت بەپێی ئەزموون و لێکدانەوەکانی دیکە منداڵی بێ باوک زیاتر تووشی خەمۆکی و شڵەژانی دەروونی دەبنەوە چونکوم لێ پرسینەوەیان نییە لەلایەن باوکیانەوە وە هیچ سام و ترسێک وجودی نییە.
$پەروەردەی جیاواز و مێشک ئاڵۆزی؟$
پێغەمبەر موحەمەد لەلای باپیری پاشانیش لای مامی پەرەوەردە بوو پێش ئەوانیش لەلای دایکی شیری حەلیمەی سەعدیە پەروەردە بووە پاشانیش ماوەیەکی کەم لای دایکی ماوەتەوە کەواتە موحەمەد هەڵگری چەند پەروەردەیەکی جیاواز بووە وەک مەولانای ڕۆمی وتەیەکی هەیە دەڵێ جیهانی هەر کەسێک بەپێی ئەندازە و تێفکرینی خۆیەتی کەواتە ئەو چوار کەسە تێفکرین و ڕەنگدانەوەیەکی جیاوازیان بۆ ژیان هەبووە و هەریەکە و بەپێی تێفکرین و کەسایەتی خۆی موحەمەدی پەروەردە کردووە لە ڕووی زانستیشەوە منداڵی پەروەردەی جیاواز لە ڕووی مێشکەوە لە پاش دەبێت وە یانی بەرەو تێکچوون دەڕوات وە ڕەفتاری کەسی دیکەی لای نامۆیە چونوکم خۆی بە پەروەردەی جیاواز پەروەردە کراوە نمونەیەکی سادە سەیری ئەو منداڵانە بکەن کە لە قوتابخانەیەکی ئەهلی لە بچووکیەوە پەروەردە کراون وە ئەو منداڵانەی کە چەند پەروەردەیەکی جیاوازیان بینیوە بێگومان کاریگەریەکی نەرێنی دروست دەکات وە یادگەی منداڵیش زۆر جیاوازە لە کەسێکی گەورە چونکوم منداڵ لاسایی کەرەوەیە و زۆربەی کات لاسایی گەورەکان دەکاتەوە و ڕەفتار و کرداری ئەوان هەڵدەگرێت کەواتە حەتمەن پێغەمبەر موحەمەد (د.خ) لەسەر بێت مادام لای دایکی شیری بووە کەواتە تەمەنی بچوک بووە و هێشتا تێفکران و تێ ڕامانی بۆ ژین بەتەواوەتی نەبووە ئێ هەڵبەت حەتمەن گەر پێغەمبەر نەبووایە کەسایەتی ئێجگار سەخت و ترسناک و شێواوی دەبوو.
$موحەمەد و مردنی دایکی؟$
لە تەمەنی شەش ساڵیدا بوو کاتێک دایکی کۆچی دوایی کرد لەکاتی گەڕانەوەیان لەسەردان کردنی خاڵوانیان لە بەنی نەجار، و گۆڕەکەی لەشوێنێکە پێیدەگوترێت ئەبوا. پاشان عەبدول موتەلیبی باپیرەی بردیە لای خۆی تا لەگەڵ منداڵەکانیدا بژی، و کاتێک لە تەمەنی هەشت ساڵیدا بوو عەبدول موتەلیب کۆچی دوایی کرد لە مەککە و پێش مردنی ئەبو تالیبی کوڕی ڕاسپارد بە پەروەردەی محەممەد، سەروەری مرۆڤایەتی خۆی گۆڕی بۆ دایکی خۆی هەڵکەندووە و گریاوە سەیری ئەو لەحزەیە گریان و ناشتنی دایک لەیەک کاتدا وە گۆڕ هەڵکەندنیش بۆی ئەمە هەر بەتەواوەتی سەلمێنەری ئەوەیە کە دەبوایە موحەمەد کەسایەتیەکی زەبر دەروونی هەبووایە و بەتەواوەتی یان شێت بووایە یانیش ئەوەتا کەسایەتیەکی دڕەندەی هەبووایە چونکوم یانی خۆم بە چاوەکانی خۆم بینیومە کە منداڵ دایکیان لەبەر چاوی خۆی ناشتووە دوای ماوەیەک شەوان نزیک کاتژمێر 10 و 11 هاتبووە دەرەوە ئەمەش بۆچی بۆ بێزارە هەست بە نەبوونی کەسێکی ئازیزی دەکات هەست دەکات شتێکی کەمە زۆربەی بکوژە زنجیرەییەکان کاریگەری زەبری دەروونی منداڵیان هەیە وە دەیانەوێ ئەو شتە کەمە بە کوشتنی کەسێک بە ئازاردانی کەسێک پڕبکەنەوە بۆ ئەوەی خەڵکیش هەست بکات ئەوان بوونیان هەیە ئەوان وجودیان لەم ژیانەدا هەیە دەتوانن بخوێننەوە لەوەی کە ئایا کاریگەری جیابوونەوەی دایباب (دایک و باوک) لە منداڵ چەندە زیانبەخشە بەڵکو هەندێکجار منداڵ دەکەوێتە سەر شەقامەکان و تووشی هەزارەها خراپی دەبێت و هاوڕێی خراپ ئەی باشە نەبوونی دایک و باوک و باپیر و مام و کەسێک دەبێت چۆن بێت؟! چەندین جۆری سەرچاوەی جیاواز هەن کە باس لە کاریگەری نەبوونی دایک دەکات لەسەر ژیاندا زۆرکەس هەیە شێت دەبێت لەکاتی لەدەستدانی دایکی و دەبێتە جێگەی گاڵتە پێکردنی خەڵکی دەی باشە موحەمەد خۆی بەدەستەکانی خۆی دایکی ناشتووە سەیری ئەو کاریگەریە دەبوایە چ زەبرێک دەروونی بهەژێنێ! ئەوەتا سەرچاوەی بەبی مێد دەڵێت گەورەبوونی منداڵ بەبێ دایک کاریگەری لەسەر هەستەکان دروست دەکات کێشە بۆ هەستەکان دروست دەکات دەقی سەرچاوەی وێبسایتی یو ئاڕ مام (تۆ دایکی) ببینە کە وەکو خۆی بۆتانی دادەنێمەوە (ئەمەش بە واتای توڕەبوون، کەم خۆبەگەورەزانین، خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، نەبوونی پاڵنەر و زۆر شتی تر. کێشەکانی تەندروستی. لە بەرامبەر لەدەستدان یان نەبوونی دایکیان، ڕەنگە هەندێک منداڵ ئارەزووی خواردنیان لەدەست بدەن. لەگەڵ ئەو پرسە سۆزداریانەی کە لە سەرەوە باسمان کرد، ئەمە دەتوانێت ببێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە تەندروستی جەستەیی منداڵەکە).
$شیکاری گشتی و کۆتایی$
بەپێی ئەو شیکاری و خوێندەوانەی کە بۆ ژیانی سەروەری مرۆڤایەتی کراوە دەبووایە سەروەری مرۆڤایەتی کەسێکی شێت یاخوود کەسێتێکی ترسناک و شەڕانگێز بووایە یانیش دەتوانین بڵێین بکوژی زنجیرەییەکی مەترسیدار یانیش ئاڵوودەی ماددەی هۆشبەر و مەشڕوب تەنها بۆ ئەوەی بۆ ساتێک لە خەمەکانی ژیاندا داببڕێت ! بەڵام سەیربکەن منداڵێکی بێ باوک پاشان بێ دایک پاشان پەروەردەی جیاواز گەیشتە ئاستێک کە بێرناردشۆ شانۆ نووسی بەناوبانگی پۆڵەندی لە وەسفیدا بڵێ دەبوایە بە ڕزگارکەری مرۆڤایەتی ناوببرێ لیۆ تۆڵستۆی نووسەری بەناوبانگی ڕووسی دەڵێت موحەمەد هەمیشە لە مەسیحیەت بەرزتربووە و ئەو مرۆڤ وەکو خودا سەیر ناکات! بۆسوۆرس سمیس لە وەسفیدا دەڵێ ئەو لەیەک کاتدا قەیسەر و پاشاش بوو بەڵام بەبێ بانگەشەکەی پاپا و سوپاکانی قەیسەر هیچ پاسەوان و کۆشکێکی نەبوو سامانێکی جێگریشی نەبوو. [1]