ئەلا ئەی عاشقی دڵ ساف، کەلام کَاللُّؤْلُؤِ الْمَکْنُون
لە ئەوساف و لە مەدحی یار، بەیان کە شیعری خۆش مەزموون
بەیان کە شیعری پڕ لەززەت، لە مەدحی یاری نوورجەبهەت
مەکە تەرک تاکوو ماوی قەت، لە ڕوبعی ساکین و مەسکوون
ئەتۆی شادی دڵی غەمگین، زەوالی عەقڵ و عومر و دین
وەها شۆخ و وەها شیرین، حەبیبی میسلی تۆ کەی بوون؟
وەکوو تۆ نین و نابن کەس، دڵی مەحرووقی چون قەقنەس
لە ئاه و ناڵە ناکەم بەس، غەریقی بەحرم و جەیحوون
غەریقی مەوج و گێژاوم، گرفتارم هەتا ماوم
بە ناری عیشق سووتاوم، دڵ و جان و جگەر پڕخوون
دڵ و جان مایەیی دەردە، بە ئاه و ناڵەیی سەردە
وەکوو پەروانە بێ پەردە، دەسووتێ شوبهەتی زەیتوون
دەسووتێتن وەکوو شەمعە، لە چاوانم دییەن دەمعە
لە من غەم تیپی بەست جەمعە، وەکۆ بوون بۆ دڵی مەحزوون
ئەگەر نیزیک، ئەگەر دووری، زیای زوڵماتی دەیجووری
بە شوعلەی ڕوویی پڕ نووری، دەکەی شەمس و قەمەر مەدیوون
ڕوویی تۆ ماهی شەوگارە، لەبت لەعلێ شەکەبارە
لە من هێند دوور و بێزارە، میسالی بێکەسی مەتعوون
لەبەر تۆ ساکینی نارم، مەلوول و مات و خەمبارم
بێ بار و خویش و غەمخوارم، لە کوللی مەخلووقات بیروون
لە قەوم و خوێش و یار و غەیر، دەبووم ئاوارە شیبهی تەیر
لە باغی یار نەمکرد سەیر، دوو چاوم دامیعی سەیحوون
دوو چاوم ئەشک ڕێژانن، هەمیشە سەیلی بارانن
میسالی مەوجی عەممانن، نەدیم حوسنت بە دیدەی ڕوون
نە دیم سەفحەی جەبین جامت، دڵ و جانم فیدای نامت
دەبێژم خاکی ئەقدامت، بە ئاوی دیدەکەم مەعجوون
بە ئاوی دیدەکەم قوڕ بێ، هەتا پڕ تابش و گڕ بێ
لە ئاه و ناڵە دڵ پڕ بێ، لە دەستم عەیشی دنیا چوون
لە دەست ئەو دڵبەری جانی، بووم یەکجار فەنا و فانی
غەم و ئەندووه و هیجرانی، دڵی عاشق دەکا مەحزوون
بە ئەمری قادری مەعبوود، وەکوو خۆی قەستی کرد مەقسوود
هەوەڵ، ساعەت کە بووی مەوجوود، موکەححەل، مەختوون و مەدهوون
لە ڕووی تۆ مانگ و ڕۆژ تارن، لەبت لەعلی شەکەربارن
لە من چەند دوور و بێزارن، میسالی ئەحمەدی مەفتوون
میسالی ئەحمەدی دڵبەر، لە شەرق و غەرب و بەحر و بەڕ
تۆ عالەم بووی بە خێر و شەڕ، بە ئەمری قادری بێ چوون
بە ئەمەری قادری قەییووم، ئەزی بەدبەختی تالیع شووم
هەتا کەی لێم نەبێ مەعلووم، ببینم سووڕەتی مەوزوون
ببینم سووڕەتی یارێ، کەناری باغ و گوڵزارێ
بە عەینی شوبهی بەهارێ، وەنەوشە و سوێسن و بەیبوون
وەنەوشە و سونبول و وەردن، دەوای چەندین غەم و دەردن
میسالی کەعبە لێم فەردن، تەواف کەم، ئەز بِلا عُيُون
ئەلا ئەی شافیعی موزنیب، حەبیبی مەشریق و مەغریب
خەلاسم کەی شەهی یەسریب، لە دەستی ئەژدەری مەلعوون
لە دەستی نەفسی ئەممارە، هەوای دنیایی مەککارە
دەگەڵ ئیبلیسی بەدچارە، لە مەکری کەس نییە مەئموون
لە مەکری کەس ئەمین نابێ، دڵێک حوببی وی تێدا بێ
غەریقی مەوج و گەردابێ، میسالی کەشتیی مەشحوون
جیهان چون کەشتیی شەشدەر، بینای کرد خالیقی ئەکبەر
بە پێنج و چوار تەبەق یەکسەر، مودەووەر چەرخی بێ ئەستوون
بەهەشتی حەوت و هەشت ئاگر، قەدیم و قەییوم و قادر
لە ڕووی مەخلووقی کرد زاهیر، بە ئەنجوم زینەتی کردوون
قەڵەم، کورسی و لەوح و عەرش، زەمین و ئاسمان و فەرش
زەمان و هەم جیهان هەر شەش، سەبەب، تۆی خالیقی گەردوون
شەو و ڕۆژ ساعەت و وەقتە، مەه و ساڵ جامیعی وەختە
گڵ و ئاو، نار و بای سەختە، بە ڕەسم و ڕەونەق و قانوون
لەقایی خالیقی مەخلووق، لەبۆ عوششاقی دڵ مەحرووق
بینای کرد سەدهەزار مەعشووق، لە قەتڵی عاشقان مەئزوون
هەموو قەتتال و عاشق کوش، بە ئەبرۆی قەوسی پڕ جونبوش
موژەی چون تیری دەر گەردش، بە ڕوخ چون لالەیی هاموون
بە فیرقەت سووت دڵ و جیسمە، حەق ئەو جاریش بدا قیسمە
ببینم قەبری ئەو ئیسمە، هەوەڵ میم و لە ئاخر نوون
میم محەممەد، نوون ئەمینە، پایە و ئەستوونی دینە
چی بەوی ئیمانی نینە، جەزایەتی عەزابی هوون
#ئەحمەدی کۆر# [1]