دڵبەرا تا کەی خەجڵ بێ دڵ لەبەر دەردی درێژە
تۆ خودا ڕەحمەت لە دڵ بێ، بەس بە ناحەق خوێن برێژە
بەس بکە قەتڵی ئەسیران، تۆ بەوان پەیکان و تیران
یا مەکووژە هێند فەقیران، یا کە کوشتت زووی بنێژە
هەرچی کوشتت زووی وەشێرە، خوو پڵنگ و سام شێرە
حۆری و زیبا و دلێرە، ئاگری عالەم بڕێژە
ئاگری پڕ تین و تابە، زۆر بە ئێش و پڕ عەزابە
دڵ بەوی برژا و کەبابە، سووت بە ئەو ناری لەمێژە
سووت بە ناری زۆر بەتینە، یار بە عیشقی شای مەدینە
سا وەرە حاڵم ببینە، بەس بە من ژاری بچێژە
بەس بچێژە پێم زەقوومە، تالیعی من زشت و شوومە
بەحری خوێنین دێ لە ڕوومە، دڵ بە مەودای تیغی تێژە
دڵ بە تیغت بوو شەڵاڵە، هەر کە دی حوسن و جەماڵە
باک نییە هیچ قیل و قاڵە، بەو چەقی ڕۆژی درێژە
بۆچییە ئیسلام و دینە، چونکە بۆ کەس ڕەحمی نینە
کاری ویم هەر قەتڵ و خوینە، عاشقان سەرمەست و گێژە
عاشقان مەستی مەجازە، نین لە عیشقی ڕاستە بازە
تالیبی عومری درازە، ماڵ و دەوڵەت کەڕڕ و گێژە
ماڵ و دەوڵەت سەرف و سوودە، ئەندەروونی بێ وجوودە
وەک شەرەر خاڵی لە دوودە، پڕ لە ئاگر، تین بڕێژە
وەک تەنووری پڕ لە قینە، هەر دەسووتێ چین بە چینە
عاشقان پڕ لە برینە، خوێن لە ڕوح و جان بڕێژە
شیبهی خاشاک و غوبارم، چاوەڕێی پابۆسی یارم
چیدی نین هاوار و کارم، غەیری ناڵە و قێژە قێژە
ئەحمەدی کۆری هەژارە، گەرچی پێت نین ئیختیارە
دەردی دڵ پەنهان بدارە، ڕازی خۆت بۆ کەس مەبێژە
#ئەحمەدی کۆر# [1]