دڵ دەسووتێ بە شیبهی مۆم، ئەو لە داخ و حەسڕەتێ
عاشقی جەماڵی ڕووی تۆم، کوشتوومی خاڵی جەبهەتێ
کوشتمی خاڵی ڕووی تۆ جانە، خاڵی ڕەش نەقش و نیشانە
پێی بدەی هەر دوو جیهانە، هەرزان دەبێ بۆ قیمەتێ
هەرزانە شۆخ و شیرینە، پێم نەماوە عەقڵ و دینە
قیمەتی مەککە و مەدینە، بیفرۆشی خاڵ و خەتێ
بیفرۆشی تاڵان و غارەت، هەر کەسێ بیکا زییارەت
بۆی دەبێتە شکڵ و قامەت، میسلی کەعبە و قیبلەتێ
میسلی کەعبە و قیبلەی عالەم، شوکرولیللا هەر تۆی خاتەم
حەق لە نەسڵی پاکی ئادەم، بابی جەمعی ئەممەتێ
بابی جەمعی ئینس و جانی، سەییدی هەر دوو جیهانی
جەوهەری تیغی دەبانی، هەم لە دنیا و ئاخرەتێ
لە دنیا و ئاخیرەت موختاری، دەری خەزنەی کردگاری
بۆ دەوای دەرد و بیماری، لوتف کە جامی شەربەتێ
لوتف کە جامی شەڕابە، دڵ دەسووتێ وەک کەبابە
وەختە ببمە قەترێک ئابە، مردم لە داخ و حەسڕەتێ
مردم لە داخی جەبینت، جەبهەتی ڕووی گوڵینت
زوڵف و گێسووی موشکینت، سووڕەتی شکڵی حیکمەتێ
سووڕەتی شکڵی شەفافە، شکڵی سووڕەت نووری سافە
جارێکی بتکەم تەوافە، ناتدەم بە ڕووزەی جەننەتێ
نامەوێ بێ غەیری تۆیە، حەق بدا بتکەم بە بۆیە
بێ شکە جەننەت بە تۆیە، جێ و مەکانی ڕاحەتێ
جێ و مەکانی خاس و عامان، دڵبەری مەست و خەرامان
مەڵحەمی بۆ جەرح و زامان، مەیبەرە ئاخیرەتێ
با نەچێتە قیل و قالە، ئەز فیدات کەم جان و ماڵە
وا دەکێشم ئاه و ناڵە، داییم ئاه و ناڵەتێ
داییم هەر ناڵین و شینە، کار و پیشەم هەر گرینە
غەیری تۆ هیچ کەسم نینە، کە بۆم بکا شیفاعەتێ
لوتفەکەت داد و کەرەمە، عەفوو کە گوناهان لەمە
بۆ خاتری شەوی دووشەمە، چوویە میعراج بۆ ئەممەتێ
بۆم بکا تکا و ڕەجایە، محەممەدەلمستەفایە
بۆ خاتری شەوی ئیسرایە، میعراجت بوو بۆ ئوممەتی
چوویە میعراج هێنات خەڵات، گوفتوگۆت بوو دەگەڵ خودات
چووی و هاتیەوە دەر سەعات، لە لامەکانی وەحدەتێ
ئەحمەدی کۆری مەهدەران، سینگی تۆم تەختی گەوهەران
بێنە دەر بۆ برادەران، مەیبەرە ئاخیرەتێ
#ئەحمەدی کۆر# [1]