دڵبەری ساحیب جەماڵ و ئەشرەفی عالی جەناب
تا بە کەی ڕووی خۆت دەپۆشی تۆ لە ژێر پەردە و حیجاب
ڕوو مەهی دوو پێنج و چار، جارێ وەلایخە تۆ نیقاب
زین سوال بی خطا غمگین مشو، ڕو بر متاب
زانکه ڕد سائلان از اغنیا دور از صواب
حەمدولیللا گەوهەری زاتی تۆ بوو دوڕڕی سەمین
نامی تۆی با نامی خۆی دانا لە لەوحی هەمنشین
مەئخەزی ئیسمەینی دانا، میم و حێ و دال و دین
نام خۆی دانا (حەمید) و نامی تۆی دانا (ئەمین)
تا بزانن هەر ئەتۆی ئەشرەفترینی مورسەلین
حەمدولیللا گەوهەری زاتی تۆ بوو دوڕڕی مەسوون
از وجودت گشته اصنام لات و عزا سرنگون
بس شر و بس فتنه هائی با تو کردند کافرون
نوری دینت گرتی مەشریق، مەغریب و دنیایی دوون
زوڵمەتی کوفر و زەڵاڵی ڕەفع کرد بوو ڕۆژی ڕوون
حەمدولیللا گەوهەری زاتی تۆ بوو دوڕڕی مونیر
هەم بە وەحی کردیە مورسەل، هەم بەشیر و هەم نەزیر
هەم شەفیع و هەم موشەففەع للعباد يوم العسير
ای خدا ما ڕا نگهدار از الم های سعیر
إنّک ڕَبٌّ ڕَحيم، بر همه اشيا قدير
حەمدلیللا بووە نەسیبی میللەتێ خەیرولبەشەر
سەییدی دنیا و دین، شَقَّ بِالإيماءِ قَمَر
عاریجی هەفت ئاسمانان، کَلَّمَ مَعَهُ الحَجَر
دار و بەرد چەندێکی هەن، پاک بوون لە بۆ تۆ سوجدەبەر
أَسأَلُ اللّهَ النَّجاةَ از ألم های سقر
دیتنی دیداری یار خۆشترە از هر چه بود
گەر بگا دەستم بە دامانت، ئەوە قازانج و سوود
گەر هەموو دنیام هەبێ، بێ ڕوئیەتی تۆ بێ وجوود
حەیفە بۆ مە سەرف کەین بۆ مەیلی دنیا عومری خود
چاکی بگرین با بە ئیخلاس ڕاهی جنات الخلود
هەر کەسێ عەقڵی هەبێ ناکاتە یار دنیایی دوون
ئەو دەکا زۆر مەکر و حیلە عاشقی زار و زەبوون
چەندە مە تالیب بەوی بین ئەو دەبێ هەر سالیبوون
چاک وەیە دەس هەڵگرین لەو پیری پڕ مەکر و فنوون
تا ببین واسڵ بە جەننەت، شاد بە هەر حور العيون
هەر کەسێ عەقڵی هەبێ ناکا بە دنیا ئیلتیفات
ئەو لە ئەووەڵ شکڵی بووکان خۆی بە مە نیشان دەدات
تۆ لەکن خۆت بووی بە زاوا، بووکە ئەو بیکر و بەنات
تۆ بە ئوممێدی ویساڵی، ئەو ئەتۆ مەحڕووم دەکات
یا خودا پێمان بدەی ئەتۆ ڕێگەی نەجات
#ئەحمەدی کۆر# [1]