ای ڕخت ڕوشن تر از ماە نمایان بر زجاج
داروی صد زرد ڕنگ کردند اطباء ز آن علاج
شاە و سوڵتان و گەدا بۆ بووسەیی پات ئیحتییاج
کەنزی عەتتاران لە بۆنی خاکی نەعلت گرتی باج
بۆت بە داغە دڵ چوو پەروانە لە پای شەمع و سیراج
مەعدەنی ئەڵماس و دوڕ، لەب مەنبەعی ئاوی حەیات
مەجمەعی شەرم و حەیا، مەزهەر (لکل المخفيات)
هەم بەشیر و هەم نەزیر، مزگێندەری ڕێگەی نەجات
باغی ڕوخسارت وەنەوشە و سووسەن و ڕەیحان، نەبات
بوون هەموو سوبح و مەسا، تا تا بە مەودای میشکی عاج
حەق بە نووری تۆی مونەووەر کرد و ڕۆشن ماه و خۆر
کردی خاریج عیشقی تۆ عاشق لە فیتنە و شەڕ و شۆر
خاکی نەعلەینی تۆ کوحلە بۆ بینایی چاوی کۆر
نیم سزاوار شیبهی سەگ از گردی خوانت ڕیزە خۆر
تامیعم بەر ئاستانت چینە کەم میسلی دەجاج
بەر لە کوللی مەخلووقاتێ نوورتی زاهیر کرد ئەحەد
خیلقەتی کرد هەر چی ماشا (من أزل حتي أبد)
بۆیە ئادەم بوو بە فەخرولئەنبیا تۆ بووی وەلەد
کرد (خەلیل) ساکین لە وادی (غير ذي زرع) سەمەد
بۆ بینایی بەیتی کەعبە سوجدەگای ئەهلی حەجاج
[ئیبتیدای ئادەم لە تۆ بوو، تۆ لە ئادەم بوی زهوور
موعجیزەت (شق القمر) بوو عالەمی (ما في الصدور)]
حوببی تۆ (رب أرنی) کوت بە (مووسا)ی کێوی توور
دوێ شەوێ تەشریفی تۆی حەق کرد تەڵەب چوویە حوزوور
نامی تۆی بەرفەرقی جوملە ئەنبیایان کردە تاج
ئەنبیا قەترێک لە نووری ڕووی تۆی کرد، ئیقتیباس
تۆی خەدیوی تاجی (لەولاک) هەم حەبیبی جین و ناس
هەر کەسێ زەڕڕێک لە شەوقی تۆی نەسیب بوو، حەق شوناس
حوببی تۆ (داوود) لە زەنب و سەهو و نیسیان کرد خەلاس
وەقتێ باسی کرد لەگەڵ ئوریایە دەعوایی نیعاج
شەهسەواری عەڕشی میعراج، سەییدی (خير الوری)
کردی زیارەت، وەختی نەعلت فەڕشی ڕووی (تحت الثری)
نووری فەرقت عەڕشی داگرت، کوفر وەسەر ئیسلام گەڕا
جوبرەئیل موژدەی دەهێنا بۆت لەنێو غاری (حیڕا)
دینی تۆی کرد بەرحەق و از قاف هەتا قاف دای ڕەواج
ئەی مەکانت عەڕشی ئەعلا، قابەقەوسەین مەنزڵت
عالەمی ڕۆحانییان شەیدایی ڕوویی چون گوڵت
قودسییان داییم سەناخوان، کەڕڕوبین چون بولبولت
سەد چوو لەفزی (لي مع الله) ساکینی گەنجی دڵت
فەخرە بۆ حۆری جینان کەمتر کەنیزت بن زیواج
در زەج و کەج، تانج و سەج ڕۆژگارت بردە سەر
بووە مەکانت عەڕشی ئەعلا ڕوئیەتوڵڵا دەر نەزەر
ئایەتی (لا تقربوا مال الیتیم) وای دا خەبەر
یەعنی کەس حەددی نییە دەرجایی تۆ بگرێ مەقەر
وەی بەهای بووسەی نیعالت (ما في ملک اللة) خەراج
مەعدەنی ئەسرار و گەنج، دەروێش و شاهەنشا لەقەب
سەییدی دونیا و دین، پێغەمبەری عالی نەسەب
راهی فکر و خەرقەپۆشی، نوور و زوڵمەت ڕۆژ و شەب
عیلمی بێ ئوستاد لەبۆت بوو، هەم ئەتۆش بۆی بووی سەبەب
جەمعی ذی ڕوح خەڵق بووە از قەترەیی نوتفەی مەشاج
وەک، (قوڕەیش)ی قەومی مولحید بەهری قەتڵت سوێندخوار
بووە ڕەفیقت یاری سەددیق هەمنشینی کونجی غار
(ثاني أثنين أذهما في الغار) بۆی بوو ئاشکار
بەیزی قومری با نەسیجولعەنکەبووت ما بەرقەرار
چاوی بەدخواهان لە پێش وان بوو بە شیبهی لەیلی داج
یەد وەکوو (بەیزایی مووسا) موعجیزاتی ڕۆژگار
ڕووت میسالی حەوزی کەوسەر، کامبەخش و کامگار
سەوت ئەنفاسی مەسیحان، گیاندیهی سەد موردەوار
هەر لە ئەووەڵ تا بە ئاخر جوملە عوششاقی هەژار
حوببی تۆ بوو تیغی تیژ، نەشتەر لە قەلبی وان عیلاج
جوملەیی عاشق لە حەسڕەت ڕوویی تۆ فانی و فەنا
تۆ مەلاز و مەلجەئی بۆ عاسیان پشت و پەنا
موزنیبان ئومێدەوارن یا شەفیع (إشفع لنا)
یا ڕەسوولەڵڵا ئەمان وەقتی ئەجەل (منا دَنی)
تامیعم بۆ گۆی شەفاعەت ژێری چەوگانت هەراج
یا (عظیم الخلق) بە عیشقی ئەو قەدیمی بێ نەزیر
کەفتەکارم شیبهی سەگ بەر دەرگەهت عیسیان کەسیر
چونکە وا ڕۆژی ئەزەل بۆ عاسییان تۆی دەستگیر
گەر بە شەفقەت تۆ نەهێنی جارێکی عەبدان وەبیر
پاک دەبن عەرزی هەدەف بۆ زەنب و عیسیانان ئەماج
خۆش بە حاڵی ئەو کەسانەی ژێری نەعلت باختە سەر
کەوتە قەلبیان حوببی تۆ از کەون و ماکان بێ خەبەر
نوش دەکەن شەربەت لە حوببی تۆ پڕی خوێنی جگەر
گوش هوش از صوت تو پر کرد، نە اصوات دگر
خالی دل از صحبت جانان پر فسق و لجاج
شافیعی ڕۆژی جەزا، هەم سەییدی (ختم الرسل)
پێشی باڵات سەر و بید و عەرعەر و شمشاد خەجڵ
شەرمەساری خاکی نەعلت سونبول و ڕەیحان و گوڵ
هەر کەسێ تابیع نەبێ بۆ ئەمری تۆ با جان و دڵ
ئەکلی وان زەقووم دەبێ، شەربەت حەمیم، (ماء أجاج)
وای لەبەر ناری جەهەننەم ئەو جەحیمی پڕ شەرەر
عاسیانی هەوڵناک از ڕۆژی پڕ خۆف و خەتەر
شوکری میننەت حەق بە تۆی کوت ئەحمەدی خەیرولبەشەر
گەر نەبووبای تۆ شەفیعەلموزنیبین ئەی ناموەر
موزنیبات کەی دەبوون فاریغ لە خەوف و ئیختلاج
ڕۆژگارت چوو بە غەفڵەت عومری خۆم پووچ ڕابوارد
ڕۆژێکی ڕوونم نەدی، پێشبارێکی چاکەم نەنارد
دین و ئیمانم بە دەست نەفس و هەوای دونیا سپارد
ئەز لە من وا بوو تەویلە بۆیە بێباکم دەخوارد
نەمدەزانی عومر کورتە و بێ دەوام وەک ڕەنگی زاج
تۆ بە عیشقی زاتی پاکی خالیقی جینن و پەری
جارێکی بڕوانە لای من، تۆ حەبیبی ئەکبەری
هەم ئەمینی سیڕڕی حەق، هەم سینەکانی گەوهەری
پر امیدم گر چه کلبم گر بحالم بنگری
من ئەسیری نەفس و شەیتان و دڵم وەک ڕووی ساج
چەند ئەمن فکری عەبەس کەم لەم دنێ پووچ و غەدار
داییمە مەشغووڵ بە عیسیان ڕۆژ و شەو لەیل و نەهار
نابینم هیچ کەس وەکوو خۆم ڕووسیاه و شەرمەسار
نەفس و دونیا و هەوا و ئیبلیسی مەلعوون هەر چوار
تامیعن بۆ بردنی ئیمانی من چون گورگی ئاج
ئارێ ئەی ئینسان ئەگەر شێت نی لەسەر ئەرزی دەنی
کوا سولەیمان، کوا سکەندەر، کوانێ مەحموودی غەنی
این قدر پوچ و عبس لاف تکبر میزنی
عاقیبەت لەژێر ئەرزدا لاشەیەکی بۆگەنی
مەنزڵی تۆ ژێر زەمینە ناتدەنێ باج و خەراج
(ئەحمەدی کۆر) بەس تۆ عەبدی وی دنێ غەددار بە
خاکی پاکی ئاستانەی سەییدی موختار بە
ڕۆژ و شەو پڕ ناڵە و گریان و شین و زار بە
تا دەمێنی هەر لە سەر ئەو شەرت و ئەو ئیقرار بە
بەڵکە یار بتداتێ جورعێک شەربەتی کەوسەر میزاج
ئ#ەحمەدی کۆر# [1]