صل يا ڕب علی الدر المصون
احمد الهادي، جلا نور العيون
ئەی دڵا تا کەی لەبۆ زەوقی ویساڵ
هەر دەناڵی دائیمە بولبول میسال
بۆچی تۆ نەتبیست لە یاری ذي الکمال
هەر کە خۆت ون کرد لە دنیای بەدفیعال
موژدە بێ لێت، تێر دەبینی ڕووی بەخاڵ
صل يا ڕب علي البدر الدجي
معدن الاحسان و کهف الرجي
ئاستانەی دڵبەری شیرین کەلام
جەننەتولفیردەوس و هەم داروسسەلام
ڕوویی تۆ ڕەوشەنگەری لەیلی زولام
گەر بڵێی هەی هەی بێ چاوە بێرە لام
پاک دەبن فانی غەمی چەندین ساڵ
صل يا ڕب علي البدر المنير
شافع العصيان و الذنب الکبير
جانی جانان ڕوح و جانم بێ فیدات
ئەی حەبیبی زوبدە جوملەی کائینات
ڕۆژی مەحشەر وەقتی عەرزەی عارەسات
عاسیان مەتڵەب لە تۆن ڕێگەی نەجات
کەلبی خۆت هەی هەی کە لە وەقت و مەجاڵ
صل يا ڕب علی جد الحسن
شافع الناس في وقت المحن
من فیدای ئەو ڕۆژ بم ئەی ناموەر
موعجیزەی لێت کرد تەڵەب قەومی کوفەر
حەق لەبەر خاتری تۆ ئەی خەیرولبەشەر
یەک لە موعجیزاتی کرد شق القمر
تا ببن تاهیر لە وەهمی بەد خەیاڵ
صل يا ڕب علی النور المبين
في القيامة، شافع للمذنبين
خۆشەچینی جەبهەتی تۆ شەمس و ماه
تۆی یەقین بۆ دین و دنیا پادشاه
شافیعی عیسیان باری زولخەتا
کەی دەبێ ساکیت ببێ قەلبان لە ئاه
تا ببن سەرگەردی تۆ بەدر و هیلال
صل يا ڕب علي بدر الظهور
حبة برق و نور في الصدور
ئەی شەهی عالی جەنابی خۆر جەبین
شادیی بەندەی زەلیل و دڵ حەزین
تۆی سەبەب خوڵقاوە ئەفلاک و زەمین
یار بە عیشقی قادری فەردی مەتین
تۆ بە لوتفت شاد بکە قەلبی مەلال
صل يا ڕب علي ختم النبي
صاحب فضل کثير المنقبِ
ئەی حەبیبی پادشاهی لا يموت
ساحیبی سیڕڕ و سیفاتی لا يفوت
لەو دەمەی حوببت لە قەلبم بوو سبووت
ڕۆژ و شەو خوێنی دڵی خۆم بوو بە قووت
ڕوح فیدات، سووتام بە شەمعی بێ زەواڵ
صل يا ڕب علي نور الهدي
وجهة کالبدر في الليل الدجي
هەر کەسێ عاشق بە کرداری تۆ بێ
مونتەزیر بۆ دینی ڕوخساری تۆ بێ
دڵ بە داخی کەنزی ئەسراری تۆ بێ
سەر بە دامی تەوقی پەڕگاری تۆ بێ
نایەوێ دنیایی دوون و مڵک و ماڵ
صل يا ڕب علي شمس الأنام
دافع الغم و ڕافع السقام
قیسسەیی میعراجی تۆ شاهی ئەمین
خالیقی فەرمووی دە قورئانی موبین
یەعنی سبحان الذی أسری یەقین
پێت کرا ئینعام شەفاعەت تاجی دین
ئەی بە باڵا سەر و شمشادی نیهال
صل يا ڕب علي بدر الشرف
لوءلوء مکنون في بطن الصدف
کەی دەبێت ئەی پادشاهی لەمیەزەل
تێر ببینم ڕووت بەبێ نەقس و خەلەل
تا ببم تاهیر لە عەیب و هەم عیلەل
ڕوویی تۆ ماهی مونیری بێ بەدەل
کرد بە یەک شەو نۆ فەلەک ژێری نیعال
صل يا ڕب علی جد الحسين
مجتبي المختار إمام الحرمين
پێشی زاهیر بوونی خەلق و ئینس و جان
نووری تۆ خوڵقا لە عالەم بوو عەیان
ئەی شەفیعی موزنیبانی ئەم جیهان
ڕەحمێ کە دەر حەق منی شێت و نەزان
چونکە تۆی مەقبووڵ لە پێشی زولجەلال
صل يا ڕب علی بدر الکمال
صاحب حسن و نور في الجمال
وەک لە نووری خەڵق بووی سەر تا بە سەر
کوللی مەخلووقات لەبۆت بوون سوجدەبەر
حەق لە شانت فەرمووی ما زاغ البصر
سەنگ و وشتر کرد دەگەڵ تۆ چەند خەبەر
کردییان ئیقرار بە توو سووسمار و غەزاڵ
صل يا ڕب علی البدر الکبير
سيد الکونين، بشير و هم نذير
ئەی دەگەڵ خالیق بە گوفتار و خیتاب
حەق لە زومرەی خەڵق تۆی کرد ئینتیخاب
غەرقی بەحری لوتفی بێ حەدد و حیساب
پەیڕەوی ڕێی تۆ زهی حسن المئاب
تۆی بە کەنزی سڕڕی خۆی کرد ئیشتیغاڵ
صل يا ڕب علي کنز العطا
شافع العصيان و الذنب الخطا
دڵ موتیعی ئەمری خەللاقی عەلیم
بر کنار از مال و گنج و زر و سیم
غەرقی ئەنعامی خوداوەندی کەریم
حوببی تۆ يحيي العظام و هي ڕميم
چاوی دڵ حەیرانی نووری لایەزال
صل يا ڕب علي نور القلوب
شافع العصيان في يوم الکروب
شێست و سێ ساڵ بوو حەیاتی ئەو ئەمیر
ساحێبی قورئان و ئایاتی مونیر
ڕۆژ و شەو از خەشیەتی شاهی کەبیر
خواردنی هەر تەمر بوو خوبزی شەعیر
دائیما با نفس در جنگ و جدال
صل يا ڕب علي شمس الشرف
وجهة نور و بدر في الصدف
ئەحمەدی کۆر تا بمێنی، ئاه و زار
بیکە، ڕۆژ و شەو لە بەردەرگاهی یار
خالیقی فەرمووی لەبۆ عەبدی هەژار
يا عبادي إنني ڕب غفار
وان گونەهکار ما کرم ڕسم خصال
#ئەحمەدی کۆر# [1]