تا قیامەت داد لە دەستی تووتییی شەککەرشکەن
نەی قەد و سینە سەدەف، شەککەر لەبی، نوورین بەدەن
حۆری ڕەنگ، سیما پەری، شادی دەهی قەلبی حەزەن
گەردنی شیبهی مینا و لەب وەکوو لەعلی یەمەن
هەرزەگۆیێ، توندخوویێ، کینەجوویێ، تەعنەزەن
ئاگرم بەر بوو لە دڵ، سووتام لەبۆت سەر تا قەدەم
بوومە ماکان از وجوود کەوتم، لە مەیدانی عەدەم
دەمعی من دەممی عیوونە دێن هەمیشە دەم بە دەم
ئەز لە داغ و دەردی دڵ دەم دەم لە عیشقی دەم دەدەم
وەرنە وەڵڵا ما ڕأيت صورة الوجه الحسن
ما ڕأیت صورتِ یار من بعید أو قریب
قەت نەبوو جارێک شەکەر لەفزێکی خۆش بۆ من نەسیب
تا بەوی ساکین ببێ ئەو قەلبی مەحزوون و غەریب
عند أقوال الخلاقین نین عیووب و بوالعجیب
شیبهەتی من ذی العیونان نایەوێ مڵکی خوتەن
داد لە دەستی قاتڵی بێ ڕەحم و ئینساف، حاڵ نەزان
یارسوو، یەرننەن، گویز لەرننەن ئاختیقان
سووت لە حوببی وی فوئاد و دڵ هەتاکوو ڕوح و جان
ئافەتە بۆ عەقڵ و دینان، ڕوئیەتی ڕووی نەوجەوان
سی و دوو دوڕڕی دە مەکنوون، دەرجی ناو دوڕجی دەهەن
لەب میسال عەننابی تەڕ، زاریش مودەووەر میسلی میم
وەجهی چون ماهی شەش و هەشت، موشک بۆ، عەنبەر شەمیم
شەککەرین لەفزی دە یاران، حەی دەکەن عەزمی ڕەمیم
تازە توولن، نەو ڕەسن، ئامالی جنات النعیم
پاک لە عیسیان، ڕەهبەری دین، دڵبەری گوڵ پیرەهەن
کەی دەبێ یا ڕەب دەمێ شاد بین بە دینی نەونەمام
میسلی لەیلی من بکا مەجنوون و بێ عەقڵ و نەفام
هەروەکوو حازیق تەبیب دەرمانی داء و جەرح و زام
بۆن تیفاح و نەرم و ناسک، غونچە لەب، شیرین کەلام
تخت جبهت از بلور، گردن ذهب، سیمین ذقن
دڵ نەجاتی کەی دەبێ از پێچی توغرای زولفی یار
باری کرد سەبرم لە سینە، خەو لە چاو، لە دڵم قەرار
قەترەیی خوێنی دوو چاوی نابینام سەف بەست قەتار
دای لە جەرگم سەدهەزار تیری سەقا و دەریا بە ژار
سهم در مشت، کین به دل، بر باد ده صد جان و تن
شەربەتی لەعلی لەبانت میسلی کاسەی پڕ مودام
عاشقت گەر قەترەیێ نۆش کا دەبێ مەست خاس و عام
سینە چون تەختی سەدەف، میر و شەهان لێی گرت مەقام
بێ مەشەققەت بۆی وەدەس کەوت خەڵق و من بێ بەهرە مام
بێ شک و ڕەیب و گومان هەر من غوڵامت بێ سەمەن
دای بە با عومری تەمامم دڵبەری نادان بە حاڵ
در حیجابی عیسمەتی شەرم و حەیا نوورین جەماڵ
پێم نەمان سەبر و قەرار وەک حوببی تۆم کەوتە خەیاڵ
من هەمە ئەرجوو، تەماعم بۆ خودایی لایەزاڵ
دوور لە زەخمی چاوی بەد بێ نەونیهالی نێو چەمەن
تەعجوبم لەو کرد خوداوەند تۆی دەخوڵقاند سەر بە جەنگ
مووی موژانت سەهمی ئەڵماس، شیبهی پەیکان و خەدەنگ
ئەو کەسەی لێی بێ بەکین دنیای وەسیعی لێ بوو تەنگ
لەشکری هیند و حەبەش سەف بەست لە تەختی شۆخ و شەنگ
وان دەکوت تاڵان دەکەین کشمیر و لاهوور و دەکەن
ئەحمەدی کۆری غەمینە، عاشقی شاهی مەدینە
کوێرە دائیم بێ بەسیرەت، هەر دڵێک عیشقی وی نینە
پڕ جەفا و دەرد و میحنەت دەم بە دەم مات و حەزینە
ئەی دڵە ئوممێدەوار بە، چون شەفیعولموزنبینە
یا ڕەسوولەڵڵا شەفاعەت کە لەبۆن یوم المحن
#ئەحمەدی کۆر# [1]