حەمدی بێ حەد بۆ خودایە خالقی یەزدانی تاک
بابی مەی ئادەم دەخوڵقاند ئەو لە مشتێ ئاو و خاک
پاشی ئەو زاهیر دەبوو از جەنبی ئەو حەووایی پاک
تاکوو موونس ببن و هەمدەم ئەو لە ڕووی دنیا بە چاک
باعیسی وانیش بوو هەر دەمزانی پاکی ئەحمەدی
تۆ لە قودسێ بووی بە ئیمام پێشەوایی ئەنبیا
یەک سەعات دەتکرد تەرەققی از زەمین تا حەوت سەما
حۆری خۆیان کرد موزەییەن بۆ وجوودت مستەفا
لێت موبارەک شاهی (لەولاک) حۆرییانی باسەفا
داییمە زیکری سیفاتی تۆ دەکەن، تۆ ئەحمەدی
ئەی وجوودت داری سەرو، وەی دوو ئەبرۆت چون هیلال
زولفی چین چینت تەلەسمن بۆ دڵی ساحیب کەماڵ
هەر کەسی بۆیان نەبرژێ دڵ کەباب و خەستەحاڵ
ڕۆژ و شەو جەرگی هەموو کون کون نەبێ غەربال میساڵ
ڕۆژی حەشرێ کەی دەیێتە ژێر لیوایی ئەحمەدی
ئەحمەدی مورسەل هەمیشە بەر وجوودت ئافەرین
ئیسمی تۆی دانا خوداوەند) ڕحمة للعالمین)
هادی قوم ضلال و هم شفیع المذنبین
فەخری عالەم هەر ئەتۆی ئەی پێشەوایی موئمنین
با خودا پڕ کەی لە ڕەحمەت قەبری پاکی ئەحمەدی
لەززەت و خۆشی ئەوە هەر کەس کە بتبینێ بە خاب
ئەی برۆکەت ماهی یەکشەو، وەی دوو چاوت چون شەهاب
قابەقەوسەینت مەقامە ئەی شەهی عالی جەناب
ئەی دڵا مەحرووقی وی بە، داییمە قەت ڕوو متاب
بەڵکە واسڵ بی بە جەننەت تۆ لە سایەی ئەحمەدی
گەر موتیعی ئەمری تۆ بین داییمە، زەوقی دەبین
أین نار، أین نفسی، أین شیطان لعین
نەفس و شەیتان هیچ نییە بۆ عاشقانی ڕێی دین
ساکینی جنات عدن فادخلوها خالدین
بۆچ نییە عاشق هەموو کەس بەر جەماڵی ئەحمەدی؟
یا ڕەسوولەڵڵا دەخیل از ضیقت ڕۆژی قیام
من سەگی برسیم لە دەرگات تۆ بە ڕەحمەت بێرە لام
کن ترحم از برای این حقیر ناتمام
کن ترحم یا ڕسول الله برای خاص و عام
بەڵکە مەسروور بین بە لەززەت تا لە سایەی ئەحمەدی
هەر کەس عاشق بێ لە کاری خۆی تەواو حەیران دەبێ
دڵ بە ئێش و ناڵەکێش و چاوەڕێی جانان دەبێ
ڕەنگ زەرد و داخ لە دڵ، هەر شێت و سەرگەردان دەبێ
چاوەنۆڕی لوتفی یارە، داخۆ کەی عەیان دەبێ
تا بکا واسڵ دڵی خۆی ئەو بە نووری ئەحمەدی
هەر دڵێ نووری هەبێ از نووری تۆ ئەی پاکدین
ئەو دەسووتێ ئەندەروونی هەر وەکوو کوورەی بەتین
تۆش بکە مەیلێ بە مەی ئەی سەییدی صدر الأمین
تا نەبینە سەیدی داوی دێوی موڕتەدد و لەعین
ئەحمەدی کۆر خۆت بکە مەحفووز بە زیکری ئەحمەدی
ئەحمەدی کۆر بەس خەیاڵ کە وەسڵی یار، بەس ناڵەناڵ
خۆت بە حەق تۆفیق بدە، دەست هەڵگرە از مڵک و ماڵ
چەندی پێت مەقدوور دەبێ سەعی بکە بهری ویساڵ
بەڵکوو یار ڕەحمی هەبێ ئیزهار بکا حوسن و جەماڵ
ئەی خودایا با ببینم جارێکیش من ئەحمەدی
#ئەحمەدی کۆر# [1]