بەرگی زەعفەران
نام لە ئێسران
بردم بۆ کافران
زەعفەران: ڕەنگی زەردە و لە مەتەڵەکەدا بەزەردی تووتن بەراوردکراوە، نام لە ئێسران: واتە: کاتێک تووتن پێدەگات خۆشدەکرێت، جوتیار لە ئێستری دەنێ و بە مەبەستی سەودا دەبیات بۆ شار، بردم بۆ کافران، واتە: لەشار فرۆشتم بە کەسی خراپ، چونکە کێشانی تووتن لای خەڵکی، کەسی خراپ دەیکێشێ. وەڵام (توتن) . [1]