بەسەر کافرە، بە پێ منداڵە
بەتیر و کەوان ڕۆستەمی زاڵە
مەبەست مەتەلەکە ئاژەڵی ژیشکە، بەسەر کافرە، واتە: لە تەنگانەدا سەری دەباتەوە ژێر خۆی، بە پێ منداڵە، واتە پێێ وەکوو هی منداڵ باریک و بچووکە، بەتیر و کەوان ڕۆستەمی زاڵە، مەبەستی لە دڕکە تیژەکانی پشتییەتی کە بە تیری ڕۆستەمی زاڵ بەراوردکراوە. وەڵام (ژیشک) . [1]