بەکرۆکەی یەک چاو
هەموو ماڵان گەڕاو
مەبەست لە دەرزی دروومانە کە بەرگدرووەکان بۆ دوورینی قوماش بەکاری دێنن، بەکرۆکەی یەک چاو، مەبەست لە دەرزییە، یەک کونی تێدایە، دەزووی تێهەڵدەکیشرێ، بۆ دروومان، هەموو ماڵان گەڕاو، واتە: لە هەموو ماڵێکدا بوونی هەیە. وەڵام (دەرزی) .[1]