بە بۆنەی یادی پیرۆزی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامەوە حەزرەتی محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
هیوادارم ئەم یاد و بۆنە پیرۆزە، خێر و خۆشی و ئاسوودەیی لێ بکەوێتەوە و هاندەر بێت بۆ پابەندبوونی زیاتر بە بەها و وانە مەزنەکانی پەیامی ئاشتیخوازانەی ئایینی ئیسلامەوە.
با هەموو لایەکمان ئەو یادە بکەینە دەرفەتی قووڵکردنەوەی زیاتری گیانی لێبوردەیی و چاکەخوازی و برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە.
لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خوای مەزن تکا کارم، گەلی کوردستان و عێراق و موسڵمانان و مرۆڤایەتی لە هەموو نەهامەتییەک بپارێزێت. [1]
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
12ی ڕەبیعی یەکەمی 1444 کۆچی