بەوشکی تێت دەنێم، بە تەڕی دەری دێنمەوە.
لغاو: ئامێرێکی کەلەپوورییە، پێکدێ لە ئاسنێکی نیوە بازنەیی، دەخرێتە دەمی وڵاخ (ئەسپ و مایین) جڵەوی لێدەبەسترێ (فەرهەنگی شێخانی) تێنان: خستنەناو، بەوشکی تێت دەنێم، واتە: لغاو بە وشکی دەخرێتە دەمی ئەسپەوە، کاتێک لغاوکە لە دەمی ئەسپەکە دەکرێتەوە، بەتەڕی دەهێنرێتەدەر. وەڵام (لغاو) . [1]