بە دەیان کێشەوەی دەکەن
بە سێ و دووان گێرەی دەکەن
بە یەکیان ئەودیوی دەکەن
کێشە: بە بردنی کوڵۆشە لە شاراوە بۆ سەر خەرمان دەوترێ (فەرهەنگی خاڵ) گێرە: وردکردنی دەغڵ بە پێلێنان و شێلانی بە وڵاخ (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) بە دەیان کێشەی دەکەن، واتە: خواردن و چێشت بە دەپەنجەی هەردوو دەست لێدەنرێت، بە سێ گێرەی دەکەن، واتە: بە سێ پەنجەی یەک دەست بە کەوگیر تێدەکرێ، دواتر دەخورێت. وەڵام (نانخواردن) .[1]