بزنە بەلەجار
لەسەر بەردێ بەغار
هۆهۆی لێدەکەی نایەتەخوار
بەلە: مەبەست لە گوێچکەی هەندێک بزنە کە پێی دەوترێ بزنە بەلە، واتە: گوێچکەیەکی قوت و بەرز، بزنە بەلەجاڕ، مەبەست لە هەورە کە بەرزە، لەسەر بەردێ بەغار، واتە: کەسێک چووە سەربەردێ بە ڕاکردن، چەند بانگی کرد نەهاتەخوار. وەڵام (هەور) . [1]