باڵی هەیە نافڕێ، دەمی هەیە ناقڕێ
چاوی هەیە ناتروکێ، گۆشتی هەیە دەخورێ
مەبەست لە ماسییە، باڵی هەیە نافڕێ، واتە: بە باڵ نافڕێ بەڵکوو لە ئاودا مەلەی پێدەکات، دەمی هەیە ناقڕی واتە: هیچ قسەیەک ناکات، چاوی هەیە ناتروکێ، ماسی پێڵوی چاوی نییە هەتا بیتروکێنێ، بەڵکوو چاوی گەش و کراوەیە، هەروەها گۆشتیشی دەخورێ. وەڵام (ماسی) .[1]