چاوی مەستت وا دیارە فیتنەیێ بەرپا دەکا
خانی دین وەک تورکی یەغمایی بە ناز یەغما دەکا
تورکی دیدەت بەو دوو قەوسی حاجب و تیری موژەت
بۆ گرفتی دڵ لە کاکۆڵت عەلەم بەرپا دەکا
چاوی فەتتانت دەکا سیڕڕی نیهانی دڵ عەیان
واقعی هەر فیتنە ئەسراری نیهان ئیفشا دەکا
مەردومی چاوت کە دێتە سەر سوپاهی جان و دڵ
وەک قەجەر دایم بە قیرقاجی نیگەه دەعوا دەکا
چونکە هیچ شاهید لە نێوانمان نەبوو ڕۆژی ئەزەل
عەقڵ و دینم نایە مستی، ئێستە وا حاشا دەکا
گەر بە ناحەق بمکوژێ نابێ کە کەس مەنعی بکا
حاکمێ کافر بێ، سا ئەڵبەت عەداڵەت وا دەکا
دڵ دەڵێ کوردی وەکوو من ئارەزووی وەسڵی مەکە
بۆ چی تۆ مانع دەبی ئەم بەندە چۆن بێجا دەکا؟ [1]
#دیوانی کوردی#
#کوردی#