بێ قاچ و باڵە
کە دەمرێ گۆشتی حڵاڵە
واتای مەتەڵەکە ماسییە، بێ قاچ و باڵە، مەبەست لەوەیە کە ماسی قاچ و باڵی نییە، لەباتی ئەوەی پەڕەکەی هەیە، لە ئاودا مەلەی پێدەکات و بەهۆیەوە دەتوانێت بجووڵێ، کە دەمرێ گۆشتی حەڵاڵە، واتا ماسی کە لەئاو دێتەدەر، دەمرێ لەگەڵ ئەوەدا گۆشتەکەی دەخورێ. وەڵام (ماسی) . [1]