بۆ خۆی نووستووە، ئەسپی زیندووە.
مەبەست لە بێشکە یان لانکەیە، ئەسپی زیندوو، بە ئەسپێک دەوترێ کە لە جووڵەدا بێت، لە مەتەڵەکەدا بە بێشکە بەراوردکراوە، چونکە کە منداڵی تیا ڕادەژەندرێت، بەردەوام دەجووڵێ، بۆ خۆی نووستووە، مەبەست لە منداڵی ساوایە کە لەناو لانکەدا دەخەوێت. وەڵام (منداڵ و بێشکە) .[1]