بیرێکم هەیە، حەوزێکی تێدایە، گوڵێکی گەشی بەدەمەوەیە.
مەبەست لە چرای نەوتە، بیرێکم هەیە حەوزێکی تێدایە، مەبەست لە بنی چرایە کە نەوتی تێدەکرێت، بنی چرا بە حەوز و بیر چووێنراوە، گوڵێکی گەشی بەدەمەوەیە، مەبەست لە پڵیتەی چرایە کە نەوت هەڵدەمژێ، کاتێک دادەگیرسێ شەوقی بە چواردەوریدا بڵاودەکاتەوە. وەڵام (چرا) . [1]