بێ ڕۆح لە ڕۆحدار دەبێ، لەو بێ ڕۆحەش ڕۆحدار ئەبێ.
لە مەتەڵەکەدا هێکلە بە شتێکی بێ ڕۆح و مریشکیش بە شتێکی ڕۆحدار دانراوە، بێ ڕۆح لە ڕۆحدار دەبێ، واتە هێلکە لە مریشک دەبێت، لەو بێ ڕۆحەش ڕۆحدار ئەبێ، واتە: لە هێلکەوە کە شتێکی بێ ڕۆحە، مریشک درووستدەبێ کە شتێکی ڕۆحدارە. وەڵام (هێلکە و مریشک) . [1]