تاج لەسەرە پاشا نییە
کاتمان پێدەڵێ، سەعات نییە
لە دنیای خەیاڵاتی مرۆڤ و نەریتی نەتەوەکاندا بە کەسێک دەوترێ پاشا کە تاجی لەسەردابێت، تاج لەسەرە پاشا نییە، مەبەست لە کەڵەشێرە کە بە پاشا چووێنراوە، لەبەر ئەوەی وەک تاج پۆپنەی لەسەرسەرە، کاتمان پێدەڵێ سەعات نییە واتە: لەکاتی پێویستدا دەخوێنێ، بەتایبەت بەیانیان و خەڵکی بەخەبەردێنێ. وەڵام (کەڵەشێر) .[1]