تەڕە دەچێتە سەربانێ
گەرم دەبێتەوە دێتەخوارێ
مەبەستی مەتەڵەکە نانکردنە بە ساج (ناسکە نان) تەڕە دەچێتە سەربانێ، مەبەست لە نانی تیرییە کە بە تیرۆک لەسەر پنە دەکرێتەوە و بە تەڕی دەخرێتە سەرساج، گەرم دەبێتەوە و دێتەخوارێ، واتە: نانەکە لەسەر ساجەکە دەبرژێت و گەرم دەبێت، پاشای لایدەبەن و دەیهێننەخوار. وەڵام (نانی ساج) . [1]