تا نەیدۆشی ناوەرێت.
ناوەرێت: مەبەست لە کەوتنەخوارەوەی شتێکە لەسەرەوە بۆ خوارەوە، تا نەیدۆشی، مەبەست لە کرداری دۆشینی گوانی مەڕوماڵات یان مانگایە، کاتێک بێری گوانی دەدۆشێت، شیرەکە لەسەرەوە بۆ خوارە دێت، لە مەتەڵەکەدا بە وەرین ئاماژەی پێداوە. وەڵام (گوانی ئاژەڵ) .[1]