ناوی فیلم: شیوەنی بەفر
دەرهێنەر: #جەمیل ڕۆستەمی#
بەرهەمهێنەر: سەیید ئەحمەد میرعەلایی
نووسین: شوعلە شەریعەتی
مۆسیقا: فەریبورز لاچینی
وێنەگری سینەمایی: ڕەسول تەنهایی
دەستکاری: حەسەن ئەیووبی
ماوەی فیلم: 90 خولەک
وڵات: ئێران و عێراق
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=439797&document=0001.MP4=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بینینی فیلمی سینەمایی شیوەنی بەفر=KTML_Link_External_End=
$باسی فیلم$
شیوەنی بەفر (بە فارسی: مرثیه برف) فیلمێکی کوردییە لەلایەن دەرهێنەری کورد جەمیل ڕۆستەمی کاری دەهێنانی بۆ کراوە و فیلمەکە لە 90 خولەک پێکدێت و بە هاوبەشی لە وڵاتی ئێران و عێراق لەساڵی 2005 وێنەی بۆگراوە. سەیید ئەحمەد میرعەلایی کاری بەرهەمهێنانی بۆ فیلمەکە کردووە و سیناریۆنی فیلمەکەش لەلایەن شوعلە شەریعەتی نووسراوە. یەکەم فیلمبووە کە عێراق بینێرێت بۆ کێبڕکێی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی بیانی خەڵاتی ئۆسکار.
$بەشداربووان$
عەبدوڵڵا ئەحمەدی - ئەنوەر فەرەجپوور - دڵنیا فەرەجپوور - شادی واریانی - جەلیل محەممەد وەیسی - مەسعوود یوسووفی
$خەڵاتەکان$
1- خەڵاتی باشترین دەرهێنەری فیلم؛ هەشتەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلم بۆ لاوان و منداڵان - 2005 لە یۆنان.
2- خەڵاتی (سیمورغی بلورین)؛ بۆ باشترین دەرهێنەر فیستیڤاڵی فیلمی فەجر لەساڵی 2005 لە ئێران. [1]
[2]