تۆوی لە بەردی
گاسنی لە شاخی
زەوی لە گۆشتی
کل: لە کوردەواردا ژنان و کچان بۆ چاوڕشتن بەکاری دێنن، تۆوی لەبەردی، مەبەست لە کلە کە لەجۆرێک بەرد درووستدەکرێت. گاسنی لە شاخی، مەبەست لە مێڵی کلچێوە، کە بەهۆیەوە کلەکەی پێ لە چاودەدرێت. زەوەی لە گۆشتی، مەبەست لە پێڵووی چاوە کە بە کل دەڕێژرێت. وەڵام (کلی چاوڕشتن) .[1]