تۆی لە تەڕێ
لە بن بەڕێ
هەڵدەپەڕێ
تۆی لە تەڕی، مەبەستی لە ماسییە کە ژیانی لەناو ئاودایە و ئاویش تەڕە. لەبن بەڕێ هەڵدەپەڕی، مەبەست لە کاتی ڕاوکردنی ماسییە، کاتێک ماسییەکان لە چەمدا بە تۆڕ دەگیرێن و فڕێدەدرێنە سەر وشکانی، ماسییەکان دەجووڵێن تا دەمرن، لە مەتەڵەکەدا بە هەڵپەرێن بەراوردی کردووە. وەڵام (ماسی) .[1]