تیژە وەک تیرە
ڕەشە وەک قیرە
سپییە وەک شیرە
مەبەست لە چاوی مرۆڤە، تیژە وەک تیرە، مەبەست لە دووربینی چاوی مرۆڤە کە وەک تیر دەڕوات، ڕەشە وەک قیرە، مەبەست لە گلێنەی چاوە کە ڕەنگی ڕەشە وەک قیر، سپییە وەک شیرە، واتە: سپێنەی چاو ڕەنگی سپییە وەک شیر. وەڵام (چاو) .[1]