ناونیشانی پەڕتووک: ڤلادیمیر نابۆکۆف و بەدگۆڕانی کافکا
ناوی نووسەر: #سەڵاح حەسەن پاڵەوان#
شوێنی چاپ: #هەولێر#
چاپخانە: ماڵی وەفایی
دەزگای پەخش: ماڵی وەفایی
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
ەم کتێبە لە پێنج بەش پێکهاتووە بەشی یەکەمیان بریتییە لە ژیاننامەی ڤلادیمیر نابۆکۆف بەپێی پێڕست و ساڵە گرنگەکانی تەمەنی. بەشی دووەم (دەربارەی ڕۆمانی ”لۆلیتا”) ئەو ڕۆمانەی بووە هۆی ناساندنی نابۆکۆف، بەشی سێیەمی چاوپێکەوتنێکی دوورودرێژ دەربارەی بەرهەم و ڕۆمانەکانی، بەتایبەت ڕۆمانی لۆلیتا و هەروەها قسەکردن لەسەر کارە وەرگێڕانەکانی بە تایبەت وەرگێڕانی بەرهەمەکانی پۆشکین لە زمانی ڕووسییەوە بۆ سەر زمانی ئینگلیزی، بەشی چوارەم: نابۆکۆف شیکردنەوەیەکی دووردرێژ دەکات بۆ ڕۆمانی بەدگۆڕان (1915)ی فڕانس کافکا، کە لە نێوان ساڵانی 1883- 1924 ژیاوە، بەشی پێنجەم: سەڵاح حەسەن پاڵەوان
ئەم بەشە ڕووبەڕێکی دوورودرێژی کتێبەکەی داگیرکردووە، نووسەر بە شێوازی خوێندنەوەی ڕۆمانەکە و شیکردنەوەی کارەکەتەرەکانی دەچێتە وێزەی وردەکارییەکانی نێو ڕۆمانەکەی کافکا و کەسایەتی و پاڵەوانی سەرەکی ئەم کتێبە، لە دەستپێکی ئەم شیکردنەوەدا دەڵێت (لەم نووسینەدا دەمەوێ وتووێژ لەسەر خەیاڵ و واقیع بکەم، هەروەها باس لەو پەیوەندییە بکەم کە پێکەوەیان دەبەستێتەوە.) بۆیە ئەم بەشەی تایبەتی خۆی هەیە بەهۆی داگیرکردنی ڕووبەرێکی توانای نووسەر. دوابەشی ئەم کتێبە بریتییە لە هەندێ لە نامەکانی نابۆکۆڤ کە بۆ هاوسەرەکەی (ڤیرا) نووسیویەتی، ئەو نامانە مێژووی هەمەچەشن و شوێنی هەمەجۆریان گرتووەتە خۆی، هەر کاتی خۆشی ئەم نامانە لە کتێبێکی تایبەتدا بڵاوی کردووەتەوە، ئێمە هەندێک لەو نامانەمان کردووە بە کوردی. کتێبەکە بە سوودوەرگرتن لە چەندین سەرچاوە و زمانی جیاجیا کۆکراوەتەوە و ئامادەکراوە.[1]