ترشە وەک دۆیە
خڕە وەک گۆیە
دۆ: خواردنەوەیەکی کوردییە، -ماست-لەمەشکەدا دەژەندرێ، بڕێک چەوریی (کەرە) ی لێدەگیرێت، ئەوەی دەمێنێتەوە، پێی دەوترێ: دۆ، شلەیەکی سپی ترش و مزرە. ترشە وەک دۆ، مەبەست لە تامی لیمۆیە کە وەک دۆ ترشە. خڕە وەک گۆ، مەبەست لە لیمۆیە کە وەک گۆ خڕە. وەڵام (لیمۆ) . [1]