تۆ سەرم بە چەقۆ دەبڕی
کە مردم لەگەڵم دەگری
مەبەستی لە پیازە، تۆ سەرم بە چەقۆ دەبڕی، واتە: کاتێک کەسێک بە چەقۆ پیازێک لەتدەکات، لە مەتەڵەکەدا لەتکردنی پیازی بە سەربڕین بەراوردکردووە. کە مردم لەگەڵم دەگری، ئەو کەسەی پیازی تیژ لەتدەکات، ئاو بە چاوانیدا دێتەخوار، ئەو ڕەفتارە بە گریان و سەربڕینیش بە مردن چووێنراوە. وەڵام (پیاز جنین) . [1]