پشتی سەوزە، کەشیلەی سپی.
مەبەستی مەتەڵەکە گوڵی نێرگزە کە لە کوردستاندا لە وەرزی بەهاردا دەڕوێت، پشتی سەوزە، مەبەست لە لقی گوڵی نێرگزە کە ڕەنگی سەوزە، کەشیلەی سپی، مەبەست لە پەڕەی گوڵی نێرگزە کە گوڵەکەی لە چەند پەڕەیەک پێکهاتووە و ڕەنگی سپییە. وەڵام (نێرگز) . [1]