پیاڵەی سپی، ئاوی دوو ڕەنگ.
مەبەستی مەتەڵەکە هێلکەیە، پیاڵەی سپی، مەبەست لە قەپاغی هێلکەیە کە ڕەنگی سپییە، چۆن پیاڵە چا یان ئاوی تێدەکرێ، قەپاغی هێلکەش زەردێنە و سپێنەی تێدایە، ئاوی دوو ڕەنگ، مەبەست لە سپێنە و زەردێنەی هێلکەیە کە وەک ئاو شلە و کەمێک مڵن. وەڵام (هێلکە). [1]