$داستانی گوندی #حەمک#$:
بەرەبەیانی ڕۆژی #17-05- 1982# #مامە ڕیشە# خۆی و 11 پێشمەرگەی لە ناو گوندی حەمک-دا لە خەوی قوڵدا بوون، هێزێکی زۆری حزبی بەعس، کە بە هەشت هەزار سەباز مەزەندە دەکرێن چواردەوری گوندەکەیان گرتبوو، 12 کۆپتەریش لەسەر ئاسمانی گوندەکە سووڕابوونەوە، مامە ڕیشە لە بەردەم مزگەوتی گوندەکەوە بە ورەیەکی پۆڵاینەوە وەستابوو، بە پێشمەرگەکانی وتبوو: ئێمە پێشمەرگەی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ین، ئەمڕۆ دوا هەناسە و دواڕۆژی ژیانمانە، داواتان لێ دەکەم، وەک چۆن شیعەکان شانازی بە ئیمامی عەلییەوە دەکەن، با لە دوای خۆمانەوە گەلەکەمان شانازی بە ئێمەوە بکەن.
لە کاتژمێر 06:00ی بەیانییەوە شەڕێکی قورسی نابەرامبەر لەناو ماڵەکانی حەمک-دا بەرپابوو، دوژمن بە هەموو جۆرە چەکێکی قورس و سووک بە هاوەن و تۆپی قورس و دۆشکە هێرشیکردبووە سەر گوندەکە، پێشمەرگەکان ببوون بە دووبەشەوە، بەشێکیان لەلای ڕۆژهەڵاتی گوندەکەوە دامەزرابوون، تا کاتژمێر 10ی بەیانی زۆربەی خانووەکانی گوندەکە ڕووخابوون، شەڕ بەچڕیی تا کاتژمێر 07:00ی ئێوارە بەردەوامبوو، لە ئەنجامدا دوژمن شکستیان هێنا و 62 سەرباز و جاش کوژرابوون، تەرمی 43 سەربازیان بەجێمابوون، 25 سەرباز بریندارببوون، مامە ڕیشە یەکێک لە کۆپتەرەکانی پێکابوو و کۆپتەرەکانی دیکەش بڵاوەیان لێکردبوو.
دوای وەستانی شەڕ، خەڵکی حەمک و گوندەکانی دەوروبەریان ڕوویان کردە ناو کەلاوە ڕووخاوەکانی حەمک و لە خۆشی ئەو سەرکەوتنەدا، مامە ڕیشە و پێشمەرگەکانیان ماچ باران کردبوو، ئەو سەرکەوتنەش وەک داستانی حەمک بەناوکرا و بووە بەشێک لە مێژووی نەبەردیی مامە ڕیشە و وردی سەر زمانی خەڵک. هەر لەو داستانەدا #عەلی تەپەکوڕی# و #هاوار کەرکووکی#، #ستار باوە فەتی#، #فەتاح جەباری#، شەهید دەبن. [1]