ناو: سەباح
نازناو: سەباح عەرەب
ناوی باوک: حاجی شەریف
رۆژی لەدایکبوون: 1962
رۆژی شەهیدبوون: #13-10-1997#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی#گەڵاڵە#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی#ئاقوبان#
$ژیاننامە$
سەباح حاجی شەریف خدر گەڵاڵەیی لە دایکبووی ساڵی 1962، شەهید سەباح کەسێکی خۆشەویست و سەنگین و متمانە پێکراوی ناو هاوڕێ و هاوڕێبازانی بوو، لە ساڵی 1982 پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و ساڵی 1985 پەیوەندی کردووە بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و چەکی پێشمەرگایەتی کردۆتە شان و داستانی گرنگی کردووە لەوانە: داستانی ڕزگاری و شەڕی قەیوان ماوەت و حەسەن بەگ و شەڕی سوسێ و هەروەها بەشداری ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی 1991 کردووە، وە هەروەها پاش چەندین جار بەشداری کردنی لە چالاکی جۆراوجۆر و 25 ساڵ پێش ئێستا لە شەوی 12 لەسەر 13-10-1997 لە گوندی ئاقوبان شەهید کرا. [1]