خاڵخاڵۆکەیە دەستت بە ساقی
جا بێرە دیار گەمە و مەزاقی
خالخاڵۆکە، زیندەوەرۆچکەیەکی بچووکی ڕەنگاوڕەنگە، لە مەتەڵەکەدا بەو خورییە ڕەنگاوڕەنگانە دەوترێ کە خانمی کورد بە تەشی دەیڕێسێت، جا بێرە دیار و گەمە و مەزاقی، مەبەست لە تەماشاکردنی کاتی ڕستنە بەتەشی، کە دیمەنێکی جوان و سەرنج ڕاکیشی هەیە. وەڵام (تەشی) .[1]
خاڵخاڵۆکەیە دەستت/ واتا دەستت خاڵی پێوەیە خاڵخاڵە.
دەستت بە ساقی/ بۆ سووڕاندنی تەشییەکە دەست دەهێنیت بە ڕانتدا.
ساق: (فەرهەنگی نەوەکان)
واتا: لنگ؛ لاق.