خڕیلە خڕیلە لەبن بەردیلە
ئەوەی هەڵینەهێنێ ناوی دەنێم گوجیلە
گوجیلە: بێچووی سەگ یان تاژیی (فەرهەنگی شێخانی) خڕیلە خڕیلە لە بن بەردیلە، مەبەست لە چێشتی یاپراغە، یاپراغەکان بە گەڵای سڵق خڕخڕ دەپێچرێنەوە، بەردیلە مەبەست لە کولەکە و تەماتەیە کە لەناو یاپراغدا دادەنرێن، لەبەر ئەوەی مەتەڵەکە ئاسانە مەتەڵبێژ دەڵێت: ئەوەی نەیزانێ ناوی دەنێم گوجیلە. وەڵام (یاپراغ) .[1]