حەوت بووک هی ماڵێکە
هەر حەوتی هی سەرێکە
هەموو ماڵێک کە خاوەن کوڕ و پشت بێت، دەبێتە خاوەن بووک، لە کوردەواردا خێزانەکان کوڕ و بووکیان لەگەڵ خۆیاندا داناوە، حەوت بووک هی ماڵێکە، مەبەست لە حەوت پەڕی نێرگزە، هەر حەوتی هی سەرێکە، واتە: پەڕەکان بە گوڵێکەوەیە کە نێرگزە. وەڵام (گوڵەنێرگز) . [1]