دار لە داری چەرم لە داری
ملە دابڕاو تۆ بێ دیاری
مەبەستی مەتەڵەکە مەشکەیە، دار لە داری، واتە: سێپای مەشکە کە پێکدێ لە سێدار، چەرمە لە داری، واتە: مەشکە کە لە چەرمی مەڕ یان بزن درووستدەکرێت، بەو سێپایەوە هەڵدەواسرێت، ملە دابڕوا، واتە: مەشکە سەری ماڵاتەکەی پێوەنییە، تەنیا کەوڵەکەیەتی. وەڵام (مەشکە) . [1]