ناوی فیلم: کیسەڵەکانیش دەفڕن
دەرهێنەر: #بەهمەن قوبادی#
بەرهەمهێنەر: بابەک ئەمینی - حەمید قوبادی - حەمید قەوامی - بەهمەن قوبادی
نووسەر: بەهمەن قوبادی
ئەکتەران: #سۆران ئیبراهیم# - ئاواز لەتیف
مۆسیقا: حوسێن عەلیزادە
وێنەگری سینەمایی: شەهریار ئەسەدی
مۆنتاژ: مستەفا خەڕقەپۆش - هایدە سافیاری
کۆمپانیای بەرهەمهێنەر: مژ فیلم - باک فیلم
بڵاوکردنەوە: ئای ئێف سی فیلمس (ویلایەتە یەکگرتووەکان)
دەرچوون: 10ی ئەیلوولی 2004 (تۆرنتۆ)
18ی شوباتی 2005 (ویلایەتە یەکگرتووەکان)
23ی شوباتی 2005 (فەڕەنسا)
ماوەی فیلم: 97 خولەک[1]
وڵات: ئێران - فەڕەنسا - ئێڕاق
زمان: کوردی
داهات: 816٬975 دۆلار
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=441370&document=0001.MP4=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بینینی فیلمی سینەمایی کیسەڵەکانیش دەفڕن=KTML_Link_External_End=
$وردکاری$
فیلمەکە لە کەمپی پەنابەرەکان، لە نێوان سنووری تورکیا و ئێڕاق، لە کاتی هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر ئێڕاق درووست بووە.
کوڕێکی سێزدە ساڵە کە بە هۆی دانانی ساجی مەهوارە بە “کاک سەتەلایت” ناوبانگی هەیە، کاری دانانی ئانتێن و ساجی مەهوارە بۆ خەڵکی گوندەکان، کە دەیانهەوێ ئاگاداری دۆخی وڵات و هەواڵی شەڕ و هەروەها #سەددام حسێن# بزانن، ئەنجام دەدات. ئەو هەروەها ڕێبەری باوڕپێکراوی منداڵەکانە و کاری مەترسیداری پاککردنەوەی گۆڕەپانە میناوێکانی بە ئەستۆیە و بەو مینە ساغانەی کە دەریان دەهێنێ بازاڕێکی کڕین و فرۆشتنی بۆ خۆی درووست کردووە.
$کاست$
1- سۆران ئیبراهیم بەڕۆڵی کاک سەتەلایت/سۆران
2- ئاواز لەتیف بەڕۆڵی ئاگرین
3- هێرش فەیسەڵ ڕەحمان بەڕۆڵی هەنگۆڤ
4- عەبدولڕەحمان کەریم بەڕۆڵی ڕێگا
5- ئاژیل زێباری بەڕۆڵی شێرکۆ [1]
[2]