چۆن دەزانیت کەسێک خنکاوە یان خنکێنراوە؟
ئامادەکردن: #ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردی CKI#
خنکان: کاتەک لەش ئۆکسجینی پێ ناگات ئەو کاتە خنکان ڕوودەدات دەکرێت نەمانی ئۆکسجین بەهۆی هەندێک هۆکاری تایبەتیەوە ڕووبدات لەوانە پەستان خستنە سەر دەم و لوت، پەت لەمن ئاڵاندن وەکو گرێدان، یانیش بەهۆی تەشەنەکردنی غازەوە بەتایبەت غازی سۆبا، یانیش دوکەڵی ئاگر ئەمانە یەکێکن لە هۆکارە سەرەکیەکان بەشێک لە جۆرەکانی تری خنکان بریتیە لە خنکان لە نێو ئاودا کە بەهۆی پڕبوونی سیەکانەوە بە ئاو ڕوودەدات و پاشان مرۆڤەکە دوای ماوەیەک سەردەکەوێتەوە سەر ئاوەکە بەڵام کاتێک شتێکی قورسی لە گیرفان بێت یانیش پێوەی نوسێنرابێ ئەوا نوقمی ژێر ئاوەکە دەبێت بەهۆی ئەوەی شتە قورسەکان ژێر ئاو دەکەون بە ئاسانی.
ناسینەوەی هەندێک فێڵ کەوا هەست دەکرێت ئەم کەیسە یان ئەو ڕووداوەی کە ڕوویداوە بە خۆ هەڵواسین یانیش پەستانی خودی کەسەکە بۆ سەر ملی بێت ئەویش بریتیە لە لێدان لە سینگ بە شێوەیەکی زۆر توند. کاتێک زەبرێکی تەواو بەر سینگ دەکەوێ دەمارەکان لە گەیاندنی خوێن دەوەستن و بەمەش ملی کەسی کوژراو بەشێوەیەکی تۆخ شین دەبێتەوە وە شینبوونەوەی ژێر پێست نەوەک سەر پێست بەڵام لە حاڵەتێکدا کە شین بوونەوەکە کاڵ بێت ئەوا گومانی خۆ کوژی خودی کەسەکەی لێ دەکرێت.
خنکان بە گرتنی دەم یان لووت لەم جۆرە خنکانەدا ڕوشانێک لەسەر دەم و لوتی بریندار بەدیار دەکەوێ کە ماوەی 20 کاتژمێری پێویستە بۆ ئەوەی بەتەواوەتی برینەکە شوێنەواری نەمینێ کاتێک برینی ڕووشانەکە سادە بێت نەوەک ترسناک چونکوم ترسناک شوێنەوار بەجێ دەهێڵێ گەر نمونەیەک بهێنمەوە وەکو تەقەڵ کە جێگاکەی بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بە دیار دەمێنێتەوە ڕوشان ڕوودەدات کاتێک زەبرێک بەر ڕووخسار یان شوێنێکی جەستەی کەسەکە بکەوێ پاش تێکچوونی توێژی پێست شلەیەک لیمفاوێک دەردەدات کە دوای کاتژمێرێ یان کەمتر وشک دەبێتەوە پاشان توێکێڵکی ڕەنگ سووری تۆخ دروست دەکات دوای 2-4 ڕۆژ ئەو توێکڵە دەست بە جیابوونەوە دەکات لە لێوارەکانەوە پاشانیش دوای هەفتەیەک یان ماوەیەکی زیاتر شوێنەوارەکەی نامینێ ناسینەوەی ڕووشان بەوە دەستپێدەکات کە ماوەی کاتژمێرێک بۆ نیو کاتژمێری نەپەڕاندبێ بەهۆی وشک بوونەوەی ئەو لیمفاویەی کە برینەکە دەری دەدات.
$ڕوشانی نینۆک وەکو بەرگری یان هێرش:$ برینی ڕوشانی نینۆک شێوەیەکی چەماوەیی دروست دەکات بەڵام کاتێک لە پێستی کەسی بەرانبەرتدا ئەوا شێوەکەی دەگۆڕێ بۆ لاکێشەیی پاشان جێگەکەی برینەکە بەپێی جۆری ڕوشانەکە دیاری دەکرێت بەڵام بە شێوەیەکی گشتی برینی نینۆک دەکەوێتە جۆرە برینە سادەکانەوە بەڵام لێرەدا خاڵێکی گرنگ هەیە بۆ کەسی لێکۆڵەر کە بتوانێ ژێر نینۆکەکانی کەسی دەستدرێژی لێکراو چونکوم دەتوانێ دی ئێن ئەی کەسی دەسترێژیکەر بدۆزێتەوە و پاشان لە ڕێگەی تاقیکردنەوەی جێنەتیک کە هەفتەیەک زیاتر دەخایەنێ زانیاری ورد لەسەر کەسی دەسترێژیکەر بەدەست بهێنێ.
$خنکان و فڕێدانە نێو ئاو:$ زۆرجار دەبینین مەیتێک یان جەستەیەک فڕێ دەدرێتە ناو ئاوەوە بەڵام نازانین کە ئایە ئەو کەسە خنکاوە یان خنکێنراوە؟! لێرەدا خاڵێکی گرنگ هەیە بۆ جیاوازی کردن لەنێوان ئەو دوو بابەتەدا یەکەمیان کاتێک مردووەکە لەناو ئاودا خنکابێت بەهۆی هەر هۆکارێکەوە ئەوا سیەکانی پڕدەبن لە ئاو بەڵام وەختێک لە دەرەوە بەهۆی جەڵدە یانیش پەرکەم ئەوا سیەکانی وەکو کەسی ئاساین و پڕ نەبوون لە ئاو بەم شێوەیە دەتوانی کەسی خنکاو و کەسی خنکێنراوی نێو ئاو جیا بکەیتەوە.
$ئایا بۆچی گرنگە بڕوانین بۆ دۆزینەوەی برین لە جەستەی کەسی مردوودا؟$
جۆری برینەکە شێوازی ئەنجامدانی تاوانەکە دیاری دەکات بۆ نمونە خنکاندن دەم و لوت، دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر دەستدرێژیلێکراو پێش مردن دەوری کۆئەندامی زاوزێ و پێش ڕانەکانی نێربازی کۆم و پشتەوەی ڕانی ڕووشاندنی مل دەکرێت خنکاندن بێت بە پەت یانیش دەست و زەخت کردن لەسەر شوێنی دەستنیشانکراو پێویستە لێکۆڵەر بتوانێ بە خێراترین بگاتە سەر شوێنی مردووەکە تاوەکوو بە فریای جۆری برینەکان و شێوازی تاوانکاریەکە بکەوێت بەمەش ئاسانیەکی زۆر دروست دەبێت بۆ کەسی لێکۆڵەر.
$شین بوونەوە و دۆزینەوەی کاتی ڕوودانەکە؟$
شین بوونەوە بەهۆکاری بەرکەوتنی زەبرێکی تایبەتەوە ڕوودەدات کاتێک زەبرێک بە سەر یانیش بە نێو چەوان کەوتبێ ئەوا لە پێڵوی چاودا ڕوودەدات یانیش کاتێک زەبرێک و شکانێک لە بناغەی کەلە سەردا ڕوودەدات شین بوونەوە لە دەوروبەری پاژنەی پێ ڕوودەدات کاتێک زەبرێک بە قاچی کەسەکە کەوتبێ.
$کاتی تاوان لەگەڵ شین بوونەوەکە؟$
سەرەتا شین بوونەوە بە ڕەنگی شین یان سوور دەست پێدەکات پاشان دەبێتە بنەوشەیی و دواتر سەوز یان دووبارە شین دواتر لە کۆتایدا دەبێتە زەردێکی لیمۆیی پاشان دوای هەفتەیەک شوێنەوارەکەی نامینێ سەرەتای شین بوونەوەکە لە کاتی دەستلێداندا کاتێک کەسەکە زیندوو بێت ئازارێکی کەم یانیش ناوەندی دروست دەکات کەواتە گەر نمونەیەک بێنینەوە بەم شێوەیەی لە خوارەوە دەینوسم دەبێت:
$شین بوونەوە و سوور بوونەوە یانیش یەک ڕەنگ کاتژمێرێک زیاتر یان کەمتر$
بنەوشەیی بوون پاشان بوون بە سەوز: زیاتر لە کاتژمێرێ یانیش چەند ڕۆژێک چونکوم شین بوونەوە کاتێکی باشتری دەوێ لە ڕووشان بۆ چاک بوونەوە.
$زەرد بوون وەکو لیمۆیی$: هەفتەیەکی بەسەردا چووە چونکوم چەند ڕۆژێکی دەوێ تاوەکوو لە شینەوە یان لە ڕێدەوە دەبێت بە بنەوشەیی و پاشان سەوز و دواتر زەرد.
وەکو زانیاریەکی عام بۆ لێکۆڵەران برین بریتیە لە دڕانی شانەکانی پێست بەهۆی زەبرێکەوە زۆرجار دڕانەکە لەسەر جەستەدا دیار دەکەوێت و هەندێکجار بەدیار ناکەوێت برینەکان پۆلێن دەکرێن بەسەر سێ جۆردا برینی سادە و ترسناک و کوشندە.
$برینی سادە$: وەکو ڕوشان 20 کاتژمێری زیاتر یان کەمتر پێویستە بۆ چاک بوونەوە و نەمانی شوێنەوار.
$برینی ترسناک$: وەکو تێچەقینی شیش و چەقۆ کە 20 کاتژمێری زیاتری دەوێت و شوێنەوار بەجێ دەهێڵێت وەکو تەقەڵ.
$برینی کوشندە$: وەکو چەقۆ بەرکەوتن، فیشەک، شیش تێڕاچوون بە جێگەیەکی مەترسیدار کە ئەمەیان کۆتایی بە ژیانی کەسەکە دەهێنێت و دەمرێت.
سەرچاوەی پێناسەی خنکان: ویکیپیدیا تەنها چەند ڕستەیەکی کەم وەرگیراوە.
وەرگیراوە لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی تاوانکاری کوردی کە ناوەندێکی سەربەخۆیە بۆ لێکۆڵینەوەی تاوانە ئەلیکترۆنیەکان و پزیشکی دادوەری بەپێی پێناسەی ناوەندەکە بێت ئەو ناوەندە سەر بە هیچ لایەنێکی دیاریکراو و زۆنێکی دیاریکراو نییە کارەکانی بە شێوەی سەرهێڵی جێبەجێ دەکات.[1]