چاکەتێک لە کۆنە ئەکڕم
#گوڵزار حەمە فەرەج#
#قوبادی جەلیزادە# پەیکەرسازی جەستەیە، قوباد گەمەی شاردنەوەی ژنی لەبەرگی جوانیی سرووشتدا وازلێهێنا و نیگای ئێمەی بردەوە سەر ڕوانینە نیادەرتاڵییە نەمرەکە بۆ ژن، ئەو بەڕوتی بە کۆی هەستە مڕۆییە سەرەتاییەکانیەوەلەجوانیەکانی ژن دەدوێ.
لێرەوە قوباد بە تێکشکێنەری شەرمێک دەزانم کە (#گۆران#)ی شاعیر لە شیعرەکانیدا بۆ جوانی ژن لەسێبەری جوانی سروشتدا دەیشاردەوە، قوباد بە گوێزەرەوەی ئەم شەرمەی گۆران لە شیعری گۆراندا وێنە دەکەم، کە لە جیاتی ڕوانین بۆ ژن لە ئەنجامی ڕوانینەوە بۆ سروشت دەکاتەوە بە ڕوانین بۆ ژن خۆی، ترسی ئێمەی لەژن و جوانیی مڕۆییانەی شکاند و بردینییەوە بەردەم تاڤگەی ئەشکەوت و ژێر سێبەری درەختەکانی ئاڤاتار، عەشق و ئیڕۆتیک لەشیعری قوبادا، وێڕای هەموو ئازارەکان و تێکشکان و ڕەچاوکردنی سانسۆرەکان بووە بەبەشێک لەڕۆح و نیگا و هەستەکانمان، ئەو ژنانەی شیعری قوبادیان خۆشدەوێ و کاریگەریی لەسەریان هەیە، بیر لەخەوتن و چونە سەرجێگا لەگەڵ شاعیرەکەیان ناکانەوە تا لەوێنەی دۆنژواندا وێنەی بکەن، خۆشەویستی ژنانە بۆ شیعری قوبادی جەلیزادە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هەستە قوڵەی ئیدارە کردنی ژن وەک مڕۆڤێک، ئەمەش بوەتە هۆکاری ئەوەی کە ئێمە بەهەڵە لە قوباد تێبگەیین و وەک مڕۆڤێکی تینوو وێنە بکرێ نەک وەک عاشقێک.
قوبادی جەلیزادە بەمانا جوگرافیایی و تۆپۆگرافییەکەی
ڕقێکی زۆری لە بەرزی لوتکەو دوندو بڵندیە،
لەشیعری قوباددا بەرزی چیا و لوتکەی شاخ و دوندی کێوانمان بیر ناکەوێتەوە، بەڵکو ئێمە بە خوێندنەوەی وشەی بەرزی و لوتکەکانی قوباد جوانیی و باڵا و شکۆی مێینەمان بیر دەکەوێتەوە.
لەخوێندنەوەمدا بۆ کتێبی (چاکەتێک لە کۆنە دەکڕم) ئەم جوانیانە و چەندینی ترم لە هزردا نەخشە کێش کرد.
نمونەیەک لە شیعرەکانی
دیاری
من و تۆ لەناو بەلەمێکی بچکۆلە و
لەناو دوولەپی خنجیلەدا
دیاریمان دا
بەیەکدی
تۆ
زەوی و
دەریا و
گوڵەگەنم و
پەپوولەت بەرکەوت
من
ڕۆژ و
مانگ و
ئەستێرە و
هەور
زلهێزەکان ئیدی لەسەر چی بەشەر دێن
کەمن و تۆ
دنیامان
دابەشکردبێت!![1]